مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە (142) لە ڕێکەوتی 28ی حوزەیرانی 2026، و لەسەر فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، فەرمانی فەرمی بۆ پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی خشتەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 دەرچوو.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند “ئەم فەرمانە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوەی (682 ) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، کە بە زنجیرەی (١) بە ناوی (عەقید عومەر فاروق عەبدولعەزیز محەمەد) دەستپێدەکات و بە زنجیرەی (682) بەناوی (ملازم عومەر عارف عەلی) کۆتایی دێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پلەبەرزکردنەوەی ئەم ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی شایستەی خۆیان، پاڵپشت بە ماددەی (10) لە یاسای راژە و خانەنشینیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ئیتحادیی ژمارە (18)ی ساڵی 2011ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراوە و گوزارشت لە رێکەوتی شایستەبوونیان دەکات لە 2025/1/9ەوە”.
ب ح