لە 1000 رۆژی جەنگدا 38 هەزار كچ و ژن كوژراون

مەودا میدیا-
1000 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەززە تێدەپەڕێت و لەو ماوەیەشدا 38 هەزار كچ و ژن بە هۆی هێرشەكانەوە لە غەززە كوژراون.

بەپێی راپۆرتێكی بەشی ژنانی نەتەوە یەكگرتووەكان” لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا كە 1000 رۆژ تێپەڕیوە تا ئێستا زیاتر لە 38 هەزار ژن و كچ لە غەززە كوژراون و كە بە تێكڕا رۆژانە دەكاتە 47 قوربانی”.

راپۆرتەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” لەو ماوەیەدا بەهۆی هێرشەكانەوە 11 هەزار كچ و ژن بریندار و كەمئەندام بوون و ژمارەی بێوەژنەكانیش بۆ زیاتر لە 28 هەزار كەس بەرزبووەتەوە كە هەموویان رووبەڕووی بارودۆخی ژیانی ناخۆش بوونەتەوە”.

باسی لەوەشكردووە” هەرەسهێنانی سیستەمی چاودێری تەندروستی بووەتە هۆی ئەوەی 12 هەزار لەبارچوون لەنێو ئافرەتانی دووگیاندا هەبێت، هەروەها توشبووانی شێرپەنجە رێگەیان پێنادرێت پشكنین و چارەسەری تایبەتمەند بكرێن”.

هەر بەپێی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان” ژنان لە چادرەكاندا رووبەڕووی بارودۆخی ئاوارەیی كارەساتبار دەبنەوە كە تایبەتمەندی و ئاوی پاك و پێداویستی پاكوخاوێنی سەرەتایییان نییە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان