مەودا میدیا-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بەتووندی وەڵامی راگەیەندراوە هاوبەشەکەی فەرەنسا و بەریتانیای دایەوە و ئاشکرایکرد ئاسایشی گەرووی هورمز لە دەستی تاراندایە.
کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئەو لایەنانەی دەبنە هۆکاری دروستبوونی تەنگژە و قەیرانەکان، خۆیان بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی سەرکێشییەکانیان هەڵدەگرن و ئەمە هۆشدارییەکی جددییە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” گەرووی هورمز گۆڕەپانێک نییە بۆ نمایشکردنی هێزە سەربازییەکانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکە، ئێران وەک دەوڵەتێکی بەرپرسیار و دەستەبەرکاریی ئاسایشی گەرووەکە، رێگە بە هیچ جووڵەیەکی سەربازیی نادات”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەینی کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایانگەیاند “ئامادەن بۆ بڵاوەپێکردنی هێزی سەربازیی لەپێناو پاراستنی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز”.
ب ح