مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاشکرایکرد پارتی تووشی هستریای سیاسی بووە، بەتەواوی کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە، لەبری بڕیاری لۆژیکی و عەقڵانی، کەوتووەتە دۆخێکی شڵەژاو و کاردانەوەی تووند و دۆخێک خۆیشی نازانێت چیدەکات.
مژدە مەحمود، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “حزبێک پاشگری دیموکراتی پێوەبێت، دەبێت تێبگات، 39 بە 39 نیوە بەنیوە دەکات، دەبێت تێبگات لەبری قسەی ناشرین و تەخوین و شڵەژان بیرێک لەخۆی و هەرێمەکەش بکاتەوە، چونکە ئەگەر لە رابردوو نازی هەڵگیرابێت لەبەر هەندێ بارودۆخی ئەوکات، ئیتر لەوەیە ئەم زەمەنە گوزەشتبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زۆر ئاساییە چەند پۆستێک لەدەست بدەیت بەڵام هەرێمەکە و حکومەتەکەش بەهێزتر بێت، لەوەی عینادی بۆ پۆستێک خۆیشی و هەرێمەکەش بخاتە مەترسییەوە، ئایندە رووندەبێتەوە کامیان هەڵدەبژێرێت”.
ب ح