ئەفسەرێکی دژەتیرۆر لە پردێ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا-

بۆ رۆژی دووەم ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی فەڕەنسا بەهەماهەنگی لەگەڵ دژەتیرۆری عیراق و کۆماندۆی پێشمەرگە بەردەوامە بۆ کێوماڵکردنی سنووری پردێی سەربە پارێزگای کەرکوک .

دەزگای دژەتیرۆری عیراق رایگەیاند ” لەکاتی جوڵەکردنی هێزی پیادە بۆ کێوماڵی ناوچەکە، رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستەکان روویداوە و ئەفسەرێکیان بەناوی (حەسەن خدر زاغیر) شەهیدبووە”.

ئاماژە بۆ ئەوەشکرد “بەهیچ شێوەیەک رێگە بەبوون و مانەوەی شانە و تاقمە تیرۆریستییەکان نادەن لە عیراق و بست بە بستی خاکەکەیان لەو چەکدارانە و شانە نهێنییەکانیان پاکدەکەنەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازیی بۆ سەر گرووپێکی چەکدار لە ناوچەی دەرماناوای کەرکوک دەستیپیکردووە و رۆژی رابردووش شەش جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردومانکران بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکەوە چەکدارەکان بەرگریی دەکەن و خۆیان رادەست نەکردووە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان