مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاوه‌ڕێبوون به‌غدا هه‌فته‌ى رابردوو مووچه بنێرێت، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێم ئاماده‌نه‌بووه داهاتى ناوخۆ بداته به‌غدا، به‌غداش ناردنى مووچه‌ى دواخست.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیاى له به‌رپرسێكى حكومه‌تى وه‌ریگرتووه “وه‌زاره‌تى دارایی عیراق بڕیاریداوه له سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌وه ده‌ست به رێكاره‌كانى ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بكات”.
وتیشى “پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ین تا رۆژى سێشه‌ممه یان چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، به‌غدا ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بخاته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم”.
هۆكارى دواكه‌وتنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌ناردنى داهاتى ناوخۆ كه 120 ملیاره له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بۆ به‌غدا.
دواى گه‌یشتنى پاره‌كه بۆ هه‌رێم، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى دارایی به بیانووى كه‌مى پاره دابه‌شكردنى مووچه دوانه‌خات، ئه‌وه كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌ش ده‌كرێت.
ع