هیچ بڕیارێک بۆ کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە نییە

مەودا میدیا-

سەرۆکی فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد حکومەتی عیراق سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ ئەوەی موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت بەڵام بەشێوەی هاوتاکردن (مقاسە) و راستەخۆ (120) ملیارەکە لە پشکی مووچەی هەرێم دەبڕێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر هەر لەئێستاوە حسابی پرکردنەوەی ئەو کورتهێنانەو مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست بکات نەک بەبیانووی کورتهێنان ماوەیەک دابەشکردنی مووچە دوابخات”.

ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە 2026/7/4، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبووە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە داواکاریی حکومەتی هەرێم بوو بە کەمکردنەوەی (120) ملیار لە پشکی حکومەتی فیدراڵی لە داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بڕێکی تر، بەڵام ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندیی لەسەر داواکارییەکە دەرنەبڕی و 120 ملیارەکەی وەک خۆی هێشتەوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان