محەمەد حاجی مەحمود: ئێران دەنگی کوردی لە عیراق گەیاندە جیهان

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد لە تاران داوای لە حوجەتولئیسلام وەلموسلیمین موحسینی ئیژەی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە لەسەر بنەمای لێبوردەیی ئیسلامی و رۆحیەتی لێبوردەیی دەسەڵات و هێزی کۆماری ئیسلامی، فەرمانی لێخۆشبوون و ئازادکردن بۆ زیندانیانی کورد دەربکات.

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان‎ رایگەیاند “نوێنەرانی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەگەڵ ئیمام خومەینی (ر.ع) لە فەرەنسا دیداریان کردبوو و پشتیوانی و هاوپشتی خۆیان بۆ ئینقلاب و بزاڤی ئیسلامی راگەیاندبوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرپانەکرایە، تاوانەکانی وەک جینۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە دژی کوردانی عیراق لە بێدەنگی و فەرامۆشی دەمانەوە و دەنگی گەلی ستەملێکراوی کورد نەدەگەیشتە گوێی جیهان”.

ئەوەشی خستەڕوو “شۆڕشی ئیسلامیی ێران کاریگەریی قوڵی لەسەر بزووتنەوە ئازادیخوازەکان لە عیراق، سوریا، یەمەن، بۆسنە و بەتایبەتی خەباتەکانی کوردانی عیراق لە دژی رژێمی دیکتاتۆری سەدام هەبووە و نەفەسێکی نوێ پێداون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان