مه‌ودا میدیا-
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد له كاتێكدا دوو رۆژى رابردوو دابه‌زینى تۆماركرد.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، به‌ڵام به به‌راورد به دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كه‌ى دابه‌زیووه”.
وتیشى نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زارو 250 دینار به‌رزبووه‌وه، رۆژى رابردووتر 100 دۆلار بۆ 152 هه‌زار و 600 دینار دابه‌زى، دوو هه‌فته‌ى رابردووش بۆ 160 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
ع