مەودا میدیا-
لقی دهۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، ئاشکرایکرد سکاڵایەکی یاسایی لە دژی دادوەرێک لە ئەنجومەنی دادوەریی تۆمار کردووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دوو پارێزەر دەرکردووە.
لقی دهۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان رایگەیاند “دوو پارێزەر لە کاتی بەڕێوەچوونی دۆسییەیەکدا لە هۆڵی دادگادا وشەی (برایان) بۆ دادوەرەکە بەکارهێناوە، بەهۆی ئەوەی پێشتر دوو پارێزەرەکە و دادوەرەکە هاوڕێی یەکتر بوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بەکارهێنانی وشەی برا بووەتە جێی ناڕەزایەتی و دڵگرانی دادوەرەکەو بەوهۆیەوە بڕیاری راگرتن(تەوقیف)کردنی دوو پارێزەرەکەی بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر دەرکردووە”.
ب ح