مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد تەنها لە کۆتای هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 800 کۆچبەر بە 13 بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیزەوە پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا.
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بە مەودا میدیای راگەیاند “لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر خۆیان گەیاندووەتە جەنگەڵەکان، ئەمەش دوای ئەوەی ساڵی رابردوو 41 هەزار و 472 کۆچبەر تۆمارکراوە کە بەرزترین ژمارەیە لە دوای ساڵی 2022وە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زۆرجار کۆچبەرەکان لە ترسی گەڕانەوەیان بۆ دواوە، سەرەڕای ئەو گەشتە مەترسیدارە، هاوکارییەکانی پۆلیسی کەناراوەکانی فەرەنسا رەتدەکەنەوە، ساڵی رابردوو 29 کۆچبەر لە هەوڵی پەڕینەوەدا گیانیان لەدەستداوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “فەڕەنسا کار بە یاسایەک دەکات کە پێویست ناکات کەشتییەکان بە زۆرەملێ بەلەمەکانی کۆچبەران رزگار بکەن، ئەمەش مەترسی بۆ سەر گیانی کۆچبەرەکان زیاتر دەکات”.
ب ح