مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا باس له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێكى فه‌رمى له‌و باره‌وه نییه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌سه‌ر ئاستى باڵا له نێوان یه‌كێتیی و پارتى و چه‌ند حزبێكى تر به‌ڕێوه‌بچێت.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى چه‌ق به‌ستوى هه‌رێمى كوردستان، پێكهێنانى حكومه‌ت و كاراكردنى په‌رله‌مان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتداره.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “تا ئێستا له لایه‌ن هه‌ردوو حزب، یه‌كێتیی و پارتى به فه‌رمى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراوه”.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كانى مه‌ودا میدیا “تا ئێستا نه كاتى كۆبوونه‌وه‌كه دیاریكراوه، نا بڕیارى لێوه‌دیاره”.
ع