زەیدی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا دەدات

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد حکومەتەکەی کار دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم ئەو دۆسیەیانەی کە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستاندا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “پێویستە کۆتایی بە دۆسییە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بهێنن، چونکە باوەڕیان بە دواخستنی چارەسەری کێشەکان نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ستراتیژیی ئەوان ئەوەیە کە کێشەکان لە بنەڕەتەوە چارەسەر بکەن نەک بدرێنە دەست قۆناغەکانی داهاتوو، چونکە باوەڕیان بە کۆتاییهێنان بە کێشەکان هەیە نەک تەنها گواستنەوەیان و سپاردنیان بە کەسان و لایەنی تر”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان