پەیامێک لە مونا قەهوەچییەوە

مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەت ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد حکومەتی هەرێم توانیویەتی، دەستکەوتی گرنگ و دیار بەدەست بهێنێت.

مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان رایگەیاند “لە ماوەی ئەم حەوت ساڵەدا، حکومەت بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرەڕای ئەو ئالۆزییە ئابووری و سیاسییانەی هەرێم رووبەڕوویان بووەوە، بە رۆحی چاکسازیی، گەشەپێدان و خزمەتگوزاری، توانیویەتی دەستکەوتی گرنگ و دیار بەدەست بهێنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” بەردەوامبوونی چاکسازییەکان، بەهێزکردنی دەسەڵاتی یاسا، فرەچەشنکردنی ئابووری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکان، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بگاتە داهاتوویەکی باشتر و بەهێزتر”.

ئەوەشی خستەڕوو “لە حەوتەمین ساڵیادی دامەزرانی حکومەتی نۆیەمدا، بە ڕێز و پێزانینەوە سڵاو لە هەموو ئەو دامەزراوە و کەسانە دەکەن کە بۆ گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان کار و خزمەت دەکەن، و هیواخوازن سەرکەوتن و دەستکەوتەکانیان بەردەوام بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان