مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عیراق مووچەی مانگ حوزەیران (شەش)ی مووچەخۆرانی هەرێمی کورساتان دەنێرێت.
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مانگی شەش حکومەتی هەرێم بووە و لە رێگەی شاندەکانییەوە بە بەرپرسانی بەغدای راگەیاندووە مووچە مەنێرن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهانەی شاندەکانی هەرێم بۆ وەزیری دارایی عیراق ئەوە بووە کە داهاتی ناوخۆیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و ناتوانن 120 ملیارەکە رادەست بکەن و ناشتوانن لێبڕینی مووچە پڕبکەنەوە کە بەغدا بەشێوەی هاوتاکردن (مەقاسە) مووچە بنێرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “حکومەتی هەرێم هەمیشە کێشە بۆ مووچە دروست دەکات، تاکە دەسەڵاتە لە جیهاندا کە دژی خەڵکەکەی بێت، دەستکەوتی حەوت ساڵەی ئەم کابینەیەش 34 تریلیۆن دینار هەرێمی کوردستانی قەرزدارکردووە، سووتەمەنی گرانکردووە و بە چەندین شێوە باج و سەرانە لە هاوڵاتییان دەسێنێت”.
ب ح