ئێران هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات

مەودا میدیا-

باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکرد ئەگەر ئەمەریکا بەردەوام بێت لە هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی، چیتر پابەندی رێککەوتنی بەرایی نابن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند “بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی ئێرانە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەرپرسیارێتیی دەریاوانیی لە گەرووی هورمز تەنها لە ئەستۆی ئێرانە و هەر دەستوەردانێکی دەرەکی پێشێلکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ساڵانی 2025 و 2026 هۆکاری سەرەکیی تێکچوونی بارودۆخی ئێستایە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان