جوانڕۆ محەمەد: مەترسییەکانی سەر هەرێم جددین

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو باشبوون ناچێت، قەوارەکەش لە بەبوونی پەرلەمان و کابینەی نوێی حکومەت رووبەڕووی مەترسی بووەتەوە و بەغدا بە بێدەنگی شەرعییەت بەخۆی دەدا دەستوەردان لە هەموو جومگەکانی سیاسیی و حکومڕانی لە هەرێم بکات

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند “دۆخی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان لە ناکارایی پەرلەمان و بەسەرچوونی هەموو دامەزراوەکانی چاودێریکردن تووشی ئیفلیجبوون بووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کە بۆ ماوەی چوار ساڵ متمانەی لە خەڵک و پەرلەمان وەرگرتووە، بەڵام لەئێستادا بووە بە کاربەڕیکەر و ماوەی حەوت ساڵە بەردەوامە”.

ئەوەشی خستەڕوو “یەکدەنگی و یەکڕیزیی کورد بەرانبەر رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان لە شەقام و سۆشیال میدیا کاریگەریی لەسەر هەڵوێستی ئەو وڵاتانە هەبوو کە لە بەرانبەر بەهێزبوونی حکومەتی نوێی سوریا خەڵک و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستانیان پەراوێز خستبوو، لەبەرئەوە پێویستە خەڵک و چالاکوانانی سیاسیی لە باشوور بە هەمان رۆحییەرت بەردەوام بن بۆ مانەوە و بەهێزبوونی قەوارەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان