مهودا میدیا-
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانى ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، دامەزراوە گرنگەکان و شوێنەکانی ئەمهریکا لە بنکەیەکی ئاسمانی لە ئوردن بە مووشەکی بالیستیک کرانە ئامانج.
له راگهیهندراوێكى سوپاى پاسداران هاتووه ” نەتەوەی بەرز و موسڵمان لە ئوردن،ئەمڕۆ سێشهممه، جەنگاوەرانی ئیسلام، لە قۆناغی سێیەمی شەپۆلی دووەمی ئۆپەراسیۆنی نەسری دوو، دامەزراوە و شوێنی گرنگی دوژمنی ئەمهریکایان کردە ئامانج لە بنکەیەکی ئاسمانی کە لەلایەن سوپای منداڵکوژی ئەمهریکییەوە داگیرکرابوو لە خاکی ئێوەدا و بەکارهێنرا بۆ هێرشکردنە سەر ئێمە”.
باس لهوهشكراوه “ئێوە زۆر باش دەزانن نەک هەر دوژمنایەتییەکمان لەگەڵ ئێوە نییە، بەڵکو ئێوەی گەلی سەربەرزمان زۆر خۆشدەوێت، ئێوە زیاتر لە هەموو نەتەوەکانی تر لە ئازار و چەوساندنەوەی گەلی فەلەستین تێدەگەن و ئاگاداری تاوانەکانی رژێمی زایۆنیستی لە کۆمەڵکوژیی حەفتا هەزار فەلەستینی لە نێویاندا بیست هەزار منداڵ لە غەززەن کە بە دەستێوەردانی راستەوخۆی ئەمهریکا ئەنجام دراوە”.
ئهوهش خراوهتهڕوو “داواکاریی جددی ئێوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بنکە داگیرکارییەکانی ئەمهریکا لە ناوچەکە یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ رزگارکردنی گەلی فەلەستین و گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکە”.
ع