مهودا میدیا-
میدیاکانی ئیسرائیل وردەکاری نوێیان سەبارەت بە پيلانێکی نهێنی شکستخواردوو ئاشکرا کرد کە ناوی کۆدی “Puss in Boots”ی لێنراوە، کە سەرەتای ئەمساڵ لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی مۆسادەوە بۆ رووخاندنی ڕژێمی ئێران داڕێژرابوو.
بەپێی راپۆرتێکی کەناڵی 13ی ئیسرائیل، ئەو پيلانە بریتی بووە لە دەستپێکردنی هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بە ئامانجگرتنی پێگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەسەر سنووری ئێران و عیراق، بەتایبەتی لە رۆژههڵاتى کوردستانی ئێران.
ئەو پيلانه بە مەبەستی خۆشکردنی رێگە بوو بۆ ئەوەی شەرڤانانی کورد سنوور ببەزێنن بۆ ناو ئێران و بەرەو شارە کوردنشینەکانی باکووری رۆژئاوای وڵاتهكه پێشڕەوی بکەن.
مۆساد پێشبینی ئەوەی دەکرد کە هەزاران گەنجی کورد بچنە پاڵ ئەو چەکدارانە و بزووتنەوەکە دەگۆڕێت بۆ راپەڕینێکی بەرفراوان کە بتوانێت بگاتە تاران.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە پێدەچێت ئەگەر ئەم بزووتنەوەیە بگاتە تاران، ناڕەزایەتی جەماوەری هەڵگیرسێنێت کە ملیۆنان خۆپیشاندەر تێیدا بەشدارن و دواجار دەبێتە هۆی رووخانی رژێمی ئێران.
لە سەرەتای شەڕەکەدا، ئیسرائیل و ئەمهریکا هێرشی چڕیان کردە ئامانج و هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیان کردە ئامانج، لەوانە بەرپرسانی رژیم، بنکە سەربازییەکان، سیستەمی مووشەکییەکان، بنکەکانی پۆلیس و پێگەی میلیشیاکانی بەسیج لە باکووری رۆژئاوای ئێران، لە هەوڵێکدا بۆ ئاسانکاری بۆ پێشڕەوی چەکدارانی کورد.
بەڵام دزەپێکردنی وردەکارییەکانی ئەو پلانە بۆ میدیاکان، لەگەڵ فشارەکانی تورکیا و دوودڵی کورد خۆی بۆ بەردەوامبوون، دواجار وایکرد ئەمهریکا دەستبەرداری ئەو پلانە بێت، بەپێی راپۆرتەکە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشی کورد توخمێکی سەرەکی ئەو پلانە بووە، کە گەڕانەوەی مەحمود ئەحمەدی نهژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بۆ دەسەڵاتیش لەخۆ گرتووە.
ع