مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، داتاى بێكاریی له ئه‌مه‌ریكا بڵاوبووه‌وه و ده‌ركه‌وت ئاستى بێكاریی به‌رزبووه‌ته‌وه له ئه‌مه‌ریكا، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له ئه‌مه‌ریكا داتاى بێكاریی به‌رزبووه‌وه، به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌رى به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سووى بانكى له لایه‌ن بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌دا 8 دابه‌زى، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی ئاڵتوون بوو.
پاش ئه‌و داتایه، نرخى ئۆنسه‌یه‌ك ئاڵتوون له چوار هه‌زار دۆلاره‌وه بۆ 4100 دۆلار به‌رزبووه‌و به‌هۆیه‌وه نرخى یه‌ك مسقاڵ ئاڵتوونى عه‌یاره 21 بۆ نزیكى 900 هه‌زار به‌رزبووه‌وه كه دوێنێ دووشه‌ممه به 875 هه‌زار دیناربوو.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ كیڤن وارشۆ، سه‌رۆكى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا له باره‌ى رێژه‌ى سو‌و له مانگه‌كانى داهاتوو قسه بكات و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخى زێڕ ده‌بێت.
ع