مهودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاشەکشەی کرد لە پێشنیازی سەپاندنی باجی لەسەدا 20 بەسەر کەشتییە ئێرانییەکان لە بەرانبەر پاراستنی گەرووی هورمز.
ترەمپ ئهمڕۆ سێشەممە رایگەیاند “لەبری ئەوە بەدواداچوون بۆ رێککەوتنەکانی وەبەرهێنان دهكهین”.
دوای راگەیاندنی داخستنی گەرووی هورمز، هێزەکانی ئەمهریکا زنجیرەیەک هێرشیان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، ئەمەش وایکرد ترەمپ رۆژى دووشەممە گەمارۆی کەشتییە ئێرانییەکان بخاتەوە سەر کەشتیوانیی ئێران و پێشنیاری باجەکان بکات.
بەڵام کەمتر لە پێنج کاتژمێر پێش ئەوەی بڕیار بوو باجەکان بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، ترەمپ وتی “گەرووەکە کراوەیە بۆ هەموو کەشتیوانیەکان جگە لە کەشتییە ئێرانییەکان”.
ع