مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى شه‌شى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و له سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ش، به‌شێك له ئامێره‌كان پاره‌یان تێدا نییه.
ژماره‌یه‌ك مووچه‌خۆر مه‌ودا میدیایان ئاگاداركردووه‌ته‌وه دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ رۆشتوون بۆ وه‌رگرتنى مووچه له سنورى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانیش، ئامێره‌كانى راكێشانى پاره، پاره‌یان تێدا نه‌بووه.
چه‌ند مانگێكه به‌هۆى هه‌ژمارى من، مانگانه فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران تووشى گرفت ده‌بنه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى پاره له ئامێره‌كانى راكێشان.
مانگى رابردووتر كه له‌گه‌ڵ جه‌ژندا مووچه دابه‌شكرا، زۆرینه‌ى ئه‌ى تى ئێمهكانى هه‌رێمى كوردستان پاره‌یان تێدا نه‌بوو، به‌هۆیه‌وه مووچه‌خۆران نه‌یانتوانیی له واده‌ى خۆى مووچه وه‌ربگرن.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌مانى پاره له ئامێره‌كان، یان گرفتى كارنه‌كردنى ئه‌ى تى ئێمه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
ع