بەپێی ئەو داتایانەی کە ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردووەتەوە، داهاتی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی زیاتر لە نۆ ملیار دینارە.
لە راگەیەنراوێکدا ماڵپەڕی شەفافیەت ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە” داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان، لە هەفتەی رابردوودا بڕی نۆ ملیار و ٩٥٨ ملیۆن دینار بووە”.
دەشڵێت” کۆی ئەو داهاتە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی ١٨ـی نیسان تا ئەمڕۆ ٢٤ـی نیسان، واتا تەنها یەک هەفتە”.
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، داهاتەکە ٨٥٪ی بەشێوەی نەختینەیە و ١٣٪ی بەشێوەی چەکە و ٠٢٪یشی بەشێوەی مقاسەیە.
ئ پ