لە رانیە ژنێک کوژرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین سەبارەت بە گیانلەدەستی ژنێک بڵاویکردەوەلە ئەنجامی شەڕو دەمەقاڵەی نێوان دوو برا، لە شاری رانیە ژنێک گیانی لە دەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند “سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی (أ، ڕ، ع) تەمەن 26 ساڵ دانیشتووی رانیە/ گەڕەکی قەڵات گەیەندرایە پزیشکی دادی رانیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەووتەی کەس و کاری، رووداوەڪە لە کاتێڪدا بووە کە هاوسەری ژنەکە لەگەڵ برایەکی خۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە، یەکێک لە براکان بەچەکی تاپڕ تەقەی لە براکەی خۆی کردووە لە ئەنجامدا ژنی براکەی بەر کەوتووە و بەوهۆیەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنیکی توێکاری رادەستی کەس و کاری کرایەوە و فەرمانی دەستگیرڪردن بە پێی مادەی (٤٠٦ ل ی س ع) بۆ تۆمەتبار دەرچووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان