دانپێدانانی چاوەڕواننەکراو… جێگرى تره‌مپ: ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كردووه‌ له‌ دۆسیه‌ى ئیپستین

مه‌ودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا جەی دی ڤانس وتی ئیدارەی ئەمه‌ریکا هەڵەیەکی تەواوی کردووە لە مامەڵەکردنی میدیایی لەگەڵ فایلەکانی جێفری ئیپستین و ناوەڕۆکەکانیان.

لە چاوپێکەوتنێکی درێژخایەندا لەگەڵ جۆ رۆگان لە پۆدکاستێکدا کە رۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، ڤانس تا رادەیەکی زۆر پارێزەری پێشووی ئەمه‌ریکا پام بۆندی تاوانبار کرد، کە پێشتر رایگەیاندبوو کە لیستی ئیپستین لە ئێستادا لەسەر مێزەکەمە.

جگە لەو لێدوانانە، وەزارەتی داد فایلەکانی بەسەر شرۆڤەکاران دابەشکرد بەناونیشانی “فایلەکانی ئیپستین قۆناغی یەکەم و ناشاردراو.

ڤانس بە رۆگانی وتووە “من پام دەناسم و رێزی لێدەگرم، پێموانییە هیچ نیازێکی خراپ هەبووبێت، پێموایە ئەو کچە هەوڵی دەدا وەڵامی کەشوهەوای سیاسییی بداتەوە، بەڵام زیادەڕەوی لەوە دەکات له‌وه‌”.

ڤانس ئاماژەی بەوەشکردووە “بۆندی رووبەڕووی رەخنەی قورس بووەتەوە لەسەر ئەمە، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لە هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمه‌ریکا بخەنە ژێر پرسیارەوە بۆ ئەوەی شەفاف بێت سەبارەت بە فایلەکانی ئێپستاین”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان