مه‌ودا میدیا-
له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو، پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكردووه و له دواى وه‌رگرتنى بڕى دیاریكراو پرۆسه‌كه به كۆتا ده‌گات.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى گه‌نم له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێم به‌پێى به‌ركه‌وته‌ى خۆیان كۆتایی هاتووه‌و بڕى پێویست كه دیاریكراوه وه‌رگیراوه”.
وتیشى “له هه‌ندێك ناوچه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆتایی به پرۆسه‌ى وه‌رگرتن دێت و ئه‌وانیش ئه‌و بڕه‌ى بۆیان دیاریكراوه لێیان وه‌رگیراوه”.
باسى له‌وه‌شكرد “له هه‌ندێك ناوچه هێشتا پرۆسه‌كه به كۆتا نه‌گه‌یشتووه و رۆژى 18ى مانگ، واته شه‌ممه‌ى داهاتوو پرۆسه‌كه به كۆتا ده‌گات و به ته‌واوى وه‌رگرتن راده‌گیرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌رێمى كوردستان 400 هه‌زار تۆن گه‌نمى بۆ دیاریكرابوو، تا ئێستا 379 هه‌زار تۆن وه‌رگیراوه و له دوو رۆژى داهاتوو بڕه‌كه ده‌گه‌یه‌نینه 400 هه‌زار تۆن گه‌نم”.
ع