مەودا میدیا-
بە هۆی داڕمانی سەقفی خانووەوە لە گەرمیان كرێكارێكی تەمەن 46 ساڵ گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند، كاتژمێر 11:00ـی بەیانی ئەمڕۆ كرێكارێك هێنراوەتە نەخۆشخانەكەیان كە بەهۆی داڕمانی سەقفی خانووەوە لە قەزای رزگاری بریندار ببوو”.
وتیشی” دوای مانەوەی بۆ ماوەی كەمتر لە كاتژمێرێك لە نەخۆشخانەكەیان و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ رزگاركردنی گیانی، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” كرێكارەكە ناوی “ئەبوبەكر عەلی” بووە و لەدایكبووی ساڵی 1980 بووە و دانیشتووی قەزای رزگاری بووە”.
ئ پ