مه‌ودا میدیا-
دانیشتوانى ناحییه‌ى خورماڵى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناحییه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌ركات كاره‌باى نیشتمانیی بڕا، موه‌لیده‌كان كاره‌با بده‌نه هاوڵاتییان چونكه گه‌رمه‌و به‌رگه‌ى ئه‌و گه‌رما پڕوكێنه‌ره ناگرن.
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی خورماڵ
بابەت/ داواکاری بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان
وەک ئاگادارن لەم وەرزەی هاوین داین و پلەکانی گەرما لە ناوچەکەماندا ڕوویان لە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان لەو کاتانەی کارەبای نیشتمانی دەبڕێت، ڕووبەڕووی دۆخێکی سەخت ببنەوە. بەتایبەت لەم کاتانەدا کە پێویستییەکی زۆر بە ئامێرەکانی فێنککەرەوە (ساردکەرەوە) هەیە بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵان، بەساڵاچووان و نەخۆشان.
بۆیە، خەڵکی دانیشتوانی خورماڵ، داواکارن لە لایەنی پەیوەندیدار کە بە ڕەچاوکردنی دۆخی کەشوهەوا، خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بەجۆرێک ڕێکبخرێتەوە کە ئەو کاتژمێرانەی کە کارەبای نیشتمانی دەبڕێت، مۆلیدەکان هەڵبکرێن. ئەمەش هاوشێوەی ئەو سیستمەی لە شارەکانی دیکەی کوردستان پەیڕەو دەکرێت، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن لەم گەرما بەتینەدا بە ئاسودەیی لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
هیوادارین داواکارییەکان بەهەند وەربگیرێت و بەزووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
لەگەڵ ڕێز و سوپاسدا،
دانیشتوانی ناحیەی خورماڵ
بەروار: 2026/7/19
ع