مهودا میدیا-
بهپێى داتاکانی بانکی ناوەندیی عیراق لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی (2026)دا قەبارەی نەختینەیی لەناو خەزێنەکانی بانکەکەدا دابەزینێکی خێرا و بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
بەپێی داتایهكى بانكى ناوهندیی عیراق “قەبارەی نەختینەیی لە خەزێنەکاندا بەشێوەیەکی پلەبەندی دابەزیوە، بە جۆرێک لە کۆتایی مانگی کانوونی دووەمدا بۆ یەک تریلیۆن و (524) ملیار دینار، لە کۆتایی مانگی شوباتدا بۆ یەک تریلیۆن و (5) ملیار دینار و لە مانگی ئازاریشدا بۆ (849) ملیار دینار دابەزیوە”.
باس لهوهشكراوه “لە کۆتایی مانگی نیساندا گەیشتووەتە (566) ملیار دینار، واته له ماوەی تەنیا چوار مانگدا، نەختینەیی بانکی ناوەندی بڕی یەک تریلیۆن و (341) ملیار دیناری لەدەستداوە، کە دەکاتە دابەزین بە رێژەی (70.3٪) بەراورد بە ئاستی کۆتایی ساڵی (2025)”.
داتاکان ئەوەش دەردەخەن، هەرچەندە قەبارەی نەختینەیی لە ئێستادا بەراورد بە کۆتایی ساڵی (2023) بەرزترە کە تەنیا (323) ملیار دینار بووە، بەڵام بەراورد بە کۆتایی ساڵی (2024) کە دوو تریلیۆن و (92) ملیار دینار بووە، بە ڕێژەی (72.9٪) کەمی کردووە.
لەو چوار مانگەدا نرخی فەرمیی فرۆشتنی دۆلار بە جێگیری لەسەر (1300) دینار ماوەتەوە، بەڵام رێژەی هەڵاوسان بەشێوەیەکی پلەبەندی لە (0.9٪)ەوە بۆ (1.7٪) بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ع