مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی سلێمانی، ئامادەكارییەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی تەكسیمیتەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی تەواو كراون و لە ماوەیەكی نزیكدا لە هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
جەمیل كەمال، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی رایگەیاند” پڕۆژەی تەكسیمیتەر لە بەرژەوەندی هاوڵاتییاندا دەبێت و چیتر دیاریكردنی نرخی تەكسی و گواستنەوە هەركەس بۆخۆی نابێت، بەڵكو بەپێی سیستەمەكە دیاری دەكرێت و مافی هیچكام لە سەرنشین و شۆفێریش نافەوتێت”.
وتیشی” سەرەتا لە هەولێرەوە پرۆژەكە دەستپێدەكات و دوای ئەوەش لە سلێمانی و شارەكانی تری هەرێم جێبەجێ دەكرێت و ئێستاش تەنها چاوەڕێ دەكەن وەزارەتی گواستنەوە پرۆژەكە بخاتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئامێرەكانی تەكسیمیتەر دەدرێتە ئەو شۆفێرانەی كە لۆگۆی تایبەتیان هەبێت و پێدانەكەشی بە شێوازی قیست دەبێت، بەڵام ئەگەر شۆفێرێك لۆگۆی تایبەتی نەبێت ئامێرەكەی پێنادرێت”.
پرۆژەی تەكسیمیتەر بۆ دیاریكردنی نرخی گواستنەوەی تەكسییە لە ناو شارەكانی هەرێم و بەپێی دووری رێگاكە و پێوەری ئەو ئامێرەی كە رێگاكە دەپێوێت نرخ دیاری دەكرێت، هەتا رێگاكەش دوورتر بێت پارەكەی بۆ هەر كیلۆمەترێك كەمتر دەبێتەو، بۆ نمونە، ئەگەر كیلۆمەتری یەكەم بە 1000 دینار بێت، ئەوا كیلۆمەتری دووەم كەمتر لە 1000 دینار هەژمار دەكات”.
ئ پ