ئێران چه‌ند یه‌كه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى كوه‌یتى تێكدا

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کارەبا و ئاو و وزەی نوێبووەوەی کوێت ئه‌مڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ئێران ژمارەیەک یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە خزمەتگوزاری دەرچوون.

وەزارەتەکە رایگەیاندووە “لە نێوان دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر دەوڵەتی کوەیت، بۆ چوارەمین رۆژی لەسەریەک، هێرشکرایە سەر چەند وێستگەیەکی سووتێنەری کارەبا و ئاو، کە لە ئەنجامدا ئاگر لە ژمارەیەک لە دامەزراوەکانیان کەوتەوە”.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد “تیمەکانی فریاکەوتنیان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەی کوەیت و دەسەڵاتدارانی ئەمنی، دەستبەجێ وەڵامی رووداوەکانیان دایەوە و توانیان ئاگرەکان کۆنترۆڵ بکەن و بکوژێننەوە”.

ئەو زیانانەی بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتوون هەڵسەنگێندراون، تیمەکانیش کار لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکان دەکەن بۆ چاککردنەوەی زیانەکان و نۆژەنکردنەوەی دامەزراوەکان.

وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتیی لە پێشهاتەکان لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانیەوە.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان