مه‌ودا میدیا-
نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراقى دابه‌زینى تۆماركرد له كاتێكدا چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له به‌رزیدابوو.
ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به دینارى عیراق دابه‌زینى تۆماركرد، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه نرخه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌بوو”.
وتیشى نرخى دۆلار دابه‌زینى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 150 هه‌زارو 400 دینار دابه‌زى، پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نرخى 100 دۆلار بۆ 159 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به 132 هه‌زار دینار ده‌فرۆشێت به بانك و كۆمپانیاكان.
ع