کێشەی ئاو لە سلێمانی چارەسەر دەکرێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی ئاشکرایکرد بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، سێ پەمپی نوێ بۆ هێڵی دووی ئاوی دوکان – سلێمانی دابینکراوە و لە ئێستادا ئەو سێ پەمپە لە قۆناغی دانان و بەستندان و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەخرێنەکار.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “بە خستەکاری ئەو سێ پەمپە دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی شارەکە ئاسایی دەبێتەوە و پرۆسەکە لە حەوت رۆژەوە دەبێتەوە بە سێ رۆژ جارێک”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی لەکارکەوتنی ئەو پەمپانەوە هەریەک لە گەڕەکەکانی (قڕگە، سێتوان، کازیوە، کوردسات، چوارچرای نوێ و بەشێک لە گەڕەکەکانی تر تووشی گرفتی کەمئاوی بوون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان