سبەینێ‌ پلەكانی گەرما دادەبەزن

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، سبەینێ‌ شەممە 25ی تەموز پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ چەند پلەیەك دادەبەزن.

لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت” ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ‌ و بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بەمشێوەیە دەبێت”:
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران :29 پلەی سیلیزی

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ و بەپێی پێشبینییەكانیش بەمشێوەیە دەدەبێت”:
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆك: 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران :28 پلەی سیلیزی
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان