سەعدی پیرە: دەبێت یەکێتی و پارتی دەست و پەنجەیان نەرم بکەن

مەودا میدیا-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسییدا داوایان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کردووە بەشداریی لە کۆبوونەوەی لووتکەی لایەنە سیاسییەکاندا بکات کە بە بەشداریی کەسی یەکەمی لایەنەکان بەڕێوەدەچێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “چەند دەستپێشخەرییەک هەیە و دواکەوتنی کارابوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم، بووەتە کارێکی نادروست بۆ میللەتێکی ستەم دیدەی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” یه‌كێتیی نابێت گوێ به‌ بڕو بیانووی لایه‌نه‌كانی تر بدات و گرنگە لە سەرتاسەری هەرێمێکی یەگرتوودا حکومەتێکی بنکە فراوان بە سەرۆکایەتی یەکێتی و پارتی و بەشداریکردنی لایەنە سیاسییەکان پێکبهێنن و دەستەو پەنجەیان بە زۆر شت نەرم بکەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان