هۆشداریی دەدرێتە شۆفێران

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرايەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر هۆشداریی دەداتە شۆفێران و ئاشکرایکرد پێويستە هەموو شۆفێرێک بوتڵی ئاگرکوژێنەوەی دەستی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا هەبێت.

بەڕێوەبەرايەتی بەرگریی شارستانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند “‎ گەرم بوونی بزوێنەر و لەکارکەوتنی سیستمی ساردکەرەوە یان کەمی ئاوی رادێتەر گەرمی مەکینەکە بەشێوەیەکی مەترسیدار بەرز دەکاتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “‎دزەکردن و لێچوونی ماددە سوتێنەرەکان و دزەکردنی بەنزین یان رۆنی مەکینە لەسەر بەشە گەرمەکان دەبێتەهۆی داگیرساندنی خێرا، ‎کێشەی کارەبایی و تێکچوون یان داخورانی وایەرەکان پریشکی کارەبایی دروست دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “‎ماددە گڕگرتووەکان وەک چەرخ، بۆن یان بوتڵی بەتاڵ و پاوەربانک و مۆبايل لە ئۆتۆمبێلدا لە ژێر تیشکی خۆری راستەوخۆ مەترسی گڕگرتن و سووتانيان دەبێت، هەروەها شۆفێران ژمارەکانی بەڕێوەبەرايەتی بەرگریی شارستانی 115ـ125 بزانن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو بە زووترين کات پەيوەندی بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان