مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە هەمیشەییکردنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشکرایکرد داوایان کردووە گرێبەستەکان لەسەر ملاکی هەمیشەیی، لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵیدا جێگیر بکرێن.
د.بڕیار رەشید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند “بۆ پشتگیریی داواکاریی بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکان، واژۆی زیاتر لە 50 پەرلەمانتاریان کۆکردووەتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرۆکی پەرلەمانیش واژۆی لەسەر داواکارییەکەیان کردووە و ئاراستەی لیژنەی دارایی کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئامانجیان دەستەبەرکردنی مافی ئەو گرێبەستانەیە، کە ماوەیەکی درێژە لە خزمەتدان و بەهۆی قەیرانە دارایییەکان نەکراون بە هەمیشەیی، بەو هیوایەی بە پاڵپشتی هەموو لایەنەکان، بتوانین لە پەرلەمان تێیپەڕێنین”.
ب ح

