تۆمەتبارێک دەستگیراکرا کە پارەی مووچەی دزیوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەبەردەم یەکێک لە( ATM ) ئامێری پارە راکێشاندا بەفێڵ بڕێک پارەی مووچەی لە خانەنشینێک سەندبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سكاڵای تۆماركرد كە کەسێک بە فێڵ بڕێک پارەی مووچەکەی لەکاتی وەرگرتنیدا لەبەردەم ATM لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی سەرچنارەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” لەئێستادا تۆمەتبارەکە ( ک، ظ، م لەدایکبووی 1973) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی (456) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان