مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە رێگەی نامەیەکی فەرمییەوە کە ئاراستەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە، رەتیکردووەتەوە فڕۆکەی جەنگیی ئێف-35 بە تورکیا بفرۆشێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند “بۆ بەدەستهێنانی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-35، هێشتا تورکیا ئەو مەرجانەی جێبەجێ نەکردووە، کە لە یاساکانی ئەمەریکادا دیاریکراون”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی 2019، سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمەریکا، ئەردۆغان سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس-400ی لە روسیا کڕی، بەوهۆیەوە واشنتۆن تورکیای لە بەرنامەی فرۆکەی جەنگیی ئێف-35 دوورخستەوە.
ب ح