مه‌ودا میدیا-
كۆمپانیاى دانه‌غازى ئیماراتى به‌رهه‌مهێنانى غازى له كێڵگه‌ى غازى كۆرمۆر له چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستپێكرده‌وه و ده‌ڵێت،
کۆمپانیای دانە غاز رایگه‌یاند “پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و وەرگرتنی گەرەنتیی فەرمیی و روون لە باڵاترین ئاستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عیراق، بڕیارمانداوە ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە وریایی و بە شێوازێکی تدریجی بەرز بکەینه‌وه”.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه به‌هۆى هێرشه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیاكه به‌رهه‌مهێنانى غازى له هه‌رێم راگرت و به‌هۆیه‌وه دۆحى كاره‌با له هه‌رێم تێكچوو و به‌پێى پێویست كاره‌با نه‌درایه هاوڵاتییان و ناچار موه‌لیده‌كان كاره‌بایان هه‌ڵده‌كرد كه پێشتر حكومه‌ت ده‌یوت پێویستمان پێیان نه‌ماوه.
هاوكات قه‌یرانى غازى ماڵانى دروستكرد به‌هۆیه‌وه نرخى غازى بازرگانیی له هه‌رێمى كوردستان گرانبوو و بریكاره‌كانیش به كۆبۆنى خۆراك غازیان دابه‌شده‌كرد.
ع