قەڵادزێ… تەرمی دوو منداڵ گەیەندرانە نەخۆشخانە

مه‌ودا میدیا-

پۆلیس راپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، تەرمی دوو منداڵ کە هەردوکیان بران بە ناوەکانی هامنۆ هێمن، تەمەن 10 ساڵ، هێڤار هێمن، تەمەن 6 ساڵ، دانیشتووی ناحییەی سەنگەسەر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە لەناو گۆمێکی نزیک باخەکەیان خنکاون.

بە وتەی شایەتحاڵەکان “برا بچوکەکە قولابی ماسی پێ بووە و ویستویەتی راو بکات، بەڵام کەوتۆتە ناو ئاوەکە، برا گەورەکەشی ویستویەتی رزگاری بکات، لە ئەنجامدا هەردووکیان بەدوای یەکدا خنکاون”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و تەندروستیی تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان کرانەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکەش رێکخراوە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان