وەزارەتی سامانە سروشتییەكان چەند بڕیارێكی نوێی لە بارەی بەنزینەوە دەركرد

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كۆبووەوە بە مەبەستی پێداچوونەوە بەنرخ و چارەسەركردنی كێشەی كەمی بەنزین.

لە كۆبوونەوەكەی وەزارەتی سامانە س\روشتییەكاندا چەند بڕیارێك درا، لەوانەش:

1 وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەموو هەوڵێك دەدات بەمەبەستی زیادكردنی پشكی حكومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لە لایەن حكومەتی فیدراڵەوە، كە لە ئێستادا تەنها رۆژانە (٥٠) پەنجا هەزار بەرمیل كە دەكاتە (٣٩،٤٦٪)ی پشكی هەرێم لە رێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم كە دەبێتە (١٢،٦٧٪) و یەكسانە بە رۆژانە (١٢٦،٧٠٠) سەد و بیست و شەش هەزار و حەفت سەد بەرمیل.

2 زیادكردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیكراوی حكومی ٧٥٠ دیناری بۆ هەر لیترێك بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان.

3 چاودێریكردنی بەنزینی بازرگانی رۆژانە بۆ جۆرەكانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە رووی كوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی رۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی كوردستان.

4 زیادكردنی كاری لێژنەكانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان بۆ پاراستنی كوالێتی جۆرەكانی بەنزین.

5 پێشكەشكردنی هەموو ئاسانكارییەك بۆ هاوردەكردنی بەنزین و مەوادی كیمیاوی بە مەرج و رێنماییەكانی وەزارتی سامانە سروشتییەكان.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان