مه‌ودا میدیا-
بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی دا ئەو گه‌مارۆیه‌ى ئەمه‌ریکا خستویەتییە سەر ئێران یەکسانە بە فراوانکردنی شەڕەکە و هێزە چەکدارەکانیش هیچ هەڕەشە و خراپەیەکی سوپای تیرۆریستی ئەمه‌ریکا بێ وەڵام ناهێڵنەوە و مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى باره‌گاى خاته‌مولئه‌نبیا “لە درێژەی ئەو خراپەکاریی و نائەمنییەی ناوچەکە و دوابەدوای جێبەجێکردنی گەمارۆی نایاسایی دەریایی لەسەر ئێران، ئەمه‌ریکا لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هەڕەشەی لە کەشتییە بازرگانیی و تانکەرەکانی ئێران لە ئاوە کەنار دەریا و نیشتمانییەکانی وڵاتەکەمان کردووە”.
باس له‌وه‌شكراوه “هۆشداری دەدەین کە ئەم کارەی ئەمه‌ریکا بە فراوانکردنی شەڕ لە ناوچەکەی بەدواوە دەبێت و وەک هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیس ئێران لە مەیدان سەلماندوویانە، هیچ هەڕەشە و خراپەیەک لە سوپای تیرۆریستی ئەو وڵاتە بێ وەڵام ناهێڵنەوە و مامەڵەی لەگەڵ دەکەن”.
ئه‌مه‌ریكا و ئێران دواى شه‌ڕ، له ئاگربه‌ست و رێككه‌وتن و دانوستانى ناڕاسته‌وخۆوه جارێكى تر بۆ هێرشكردنه سه‌ر یه‌كترى و هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ نزیكبوونه‌ته‌وه.
ع