مه‌ودا میدیا-
بڕیاره جارێكى تر دانوستانى ناڕاسته‌وخۆى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له جنێفى سویسرا به‌ڕێوه‌بچێت.
بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان بڵاویكرده‌وه “بە خۆشحاڵییەوە پشتڕاستی دەکەمەوە کە دانوستانەکانی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران، رۆژى پێنجشەممەی داهاتوو لە جنێفى سویسرا بەڕێوەدەچێت”.
باسى له‌وه‌شكردووه “لەگەڵ هەوڵێکی ئەرێنی بۆ هەوڵدانی زیاتر بەرەو تەواوكردنی رێککەوتنەکە”.
له دوو هه‌فته‌ى رابردوو، دوو گه‌ڕى دانوستانى ناڕاسته‌وخۆى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان و جنێفى سویسرا به‌ڕێوه‌چووه.
ع