مهودا میدیا-
کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران رایانگەیاندووە، بە درێژایی رۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ناوهندهكانى سەر بە پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە کوردستان رووبەڕووی هێرشی یەک لە دوای یەک بوونهتهوه.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری ئەمجەد پەناهی، وتەبێژی حیزبی کۆمەڵەوە بڵاویکردەوە “لە پاشنیوەڕۆی رۆژى دووشەممەوە هێزەکانی ئێران 14 هێرشیان بۆ سەر بارەگاکانی سەر بە حزبەکەی و هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی کوردستان دەستپێکردووە”.
هەروەها ئەدیب خالیدیان، بەرپرسێکی پارتی ئازادیی کوردستان، هێرشەکانی پشتڕاستکردەوە و روونیکردەوە، زیانی ماددی و ئاگرکەوتنەوەیان لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.
ڕۆژی دووشەممەی رابردوو لە پلاتفۆرمی ئێکسی خۆیدا رێکخراوی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا ئێران دەیان جار کوردستانی عیراقی کردوەتە ئامانج و بە پلەی یەکەم تیشکی خستۆتە سەر حزبهكانى ئۆپۆزسیۆنی ئێران.
ع