مه‌ودا میدیا-
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، فڕۆكه‌كانى سعودیه به هاوكاریی ئه‌مه‌ریكا، هێرشێكى فراوانیان كرده سه‌ر چه‌ندین شارى عیراق و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كوژراوى لێكهوتهوه.
سعودیه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى له عیراقه‌وه هه‌بوو له‌سه‌رى، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشى كرده سه‌ر چه‌ندین پێگه‌ى گروپهچهكدارهكانى عیراق و كوژراوى لێكهوتهوه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه “له هێرشه‌كه‌دا بۆ سه‌ر پێگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى زیاتر له 10 چه‌كدار كوژراو و برینداربوون”.
تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عیراق ئامارێكى فه‌رمیی كوژراوانى هێرشه‌كه‌ى سعودیه‌یان بۆ سه‌ر پێگه‌ى گروپه‌چه‌كداره‌كان ئاشكرانه‌كردوه.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە رایگەیاند “هێزە چەکدارەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ناوەندیی ئەمه‌ریکا، هێرشی ورد و ئاراستەکراویان کردووەتە سەر پێگەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەی لەنێو خاکی عیراقدا جێگیرن و پەیوەندییان بەو هێرشانەوە هەبووە کە کراونەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە”.
ع