مەودا میدیا-
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عیراق سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمەریکا و سعودیە بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی ئاشکرایکرد بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکا و سعودیە چاوەڕێی هەڵوێستی فەرمیی بەغدان.
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامیی لە عیراق رایگەیاند “پێویستە بەغدا پێداچوونەوە بکات، بە سەرجەم ئەو گرێبەست و رێککەوتنانەی کە لەم دواییانەدا لەگەڵ ئەمەریکا و سعودیەدا واژۆ کراون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان بۆ وەڵامدانەوەی سەربازیی هێرشەکانی ئەمەریکا و سعودییە، هێشتا چاوەڕوانی هەڵوێستێکی فەرمیی حکومەتی عیراق دەکەن، دەبێت دەستبەجێ باڵیۆزی سعودیە لە بەغدا دەربکرێت و پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکان لەگەڵ ریاز بپچڕێنرێن”.
ئەوەشی خستەڕوو ” ئەگەر بەغدا لە جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا سست بێت، ئەوا پێویستە سەرجەم چەکەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەت رادەستی هێزەکانی بەرەی مقاوەمە بکرێن”.
ب ح