مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد بە تووندی ئیدانەی ئەو دوژمنكارییە دەكات كرایە سەر هێزە عیراقییەکان و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و کەسوکاریان دەکات، حکومەت لەڕووی دەستورییەوە لایەنی بەرپرسیارە لە بڕیاری شەڕ، هاوشانی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی پەرلەمان
فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “ئەوەی روویدا پێشێلکارییەکی قبوڵنەکراوی سەروەریی عیراقە و هەر دەستدرێژییەکیش بۆ سەر ئاسایشی هاونیشتمانیان رەتدەکەنەوە، هەروەها هێرشه دووبارەکانی وڵاتانی دراوسێی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ێویستە عیراق لە لێكەوتەكانی شەڕو ململانێکانی ناوچەکە دووربخرێتەوە، لەگەڵ دەرفەتدان بە حکومەتی فیدراڵی بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکەو مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم هەڵکشانە مەترسیدارەو رێکخستنی بڕیارە ئەمنی و سەربازییەکان”.
ب ح