خەڵەف غەفور: تۆ تورک بە و ئەویش کورد

مەودا میدیا-

نووسەر و رۆژنامەنووسێکی کورد سەبارەت بە هەنگاوەکانی ئاشتیی و ناردنی یاسای چوارچێوە بۆ پەرلەمان ئاشکرایکرد نوعمان کۆرتوڵمووش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی یاسای چوارچێوە، وەکوو هەوڵێک بۆ کۆتایی تیرۆر لە وڵاتەکەیدا دەڵێت “بەهیچ شێوەیەک جێگەی تۆ تورکیت من کوردم نابێتەوە”

خەڵەف غەفور، نووسەر و رۆژنامەنووس رایگەیاند “ئەم قسەیە، ئەگەر لە یاساکەدا وەکوو مادەیەک جێگیربکرێت، مەترسییەکی گەورەیە لەسەر دۆزی کورد و شوناسە نەتەوەییەکەی دروست دەکات چونکە:

یەکەم: کێشەی کورد، کێشەیەکی ئایینی- کۆمەڵایەتی نییە، تاوەکو بخرێتەژێر چوارچێوەی ئاشتبوونەوەوە، بنەمای دۆزەکە رەتکردنەوەی شوناسی کوردبوونە نەک بچووککردنەوەی لە بۆتەی کورد و تورک مسوڵمانن و بڕوادارانیش برای یەکترن.

دووەم: لە دەستووری تورکیادا ئاماژە بەوە کراوە تەنها تورک هاوڵاتیی راستەقینەی تورکیایە، یەک نەتەوە، زمان و ئاڵا لە تورکیا هەیە.

سێیەم: دەستوور لە سەرووی یاساوەیە، بۆیە یاسایەکی پەرلەمانی توانای رەتکردنەوەی ماددە دەستوورییەکەی نییە، کورد نابێتە خاوەن شووناس و هاوڵاتیی راستەقینە.

چوارەم: دەبێ تۆ تورک بی و ئەویش کورد، یاسا و دەستوور دان بە بوونی کورد لە تورکیادا وەکوو نەتەوەیەک بنێت، مافەکان بۆ کورد بگەڕێندرێنەوە، ئەوکات ئاسایی و یاسایی هەردوو نەتەوەکە دەتوانن لەناو سیستمێکی دیموکراسی و دەستوور سەروەیدا پێکەوەبژین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “یاسای چوارچێوە، رەتکردنەوەی حەقیقەتی دۆزی کوردە، بەڵکوو شەرعیەتدانە بە تورک و تورکیا، کوردیش با برایەکی بچووک بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان