عەبودی: هەوڵێک هەیە عیراق پەلکێشی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بکرێت

مەودا میدیا-

راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کرستیان باک، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی ناتۆ ئەنجامداو جەختی لە بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان ناتۆ و حکومەتی عیراق لە دۆسییە گرنگەکان کردەوە.

قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق رایگەیاند “هەوڵێک هەیە عیراق پەلکێشی ناو ململانێ و ناڵۆزییەکانی ناوچەکە بکرێت، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی وڵات ناکەن، بەغدا هەوڵی چەسپاندنی سەقامگیریی و پێشکەوتنی وڵات دەدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی پشتیوانی حکومەتەکەی زەیدی دەکات، چونکە خاوەنی روانگەیەکی گشتگیرە بۆ سەرکردایەتی وڵات و خوازیاری بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و ناتۆیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان